یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و بەرپرسی گشتی ژنانی حیزبی سۆسیالیستی نۆڕوێژ بەیەکەوە کۆ بوونەوە

رۆژی دووشەمە 27 مەی 2019ی زایینی، هەیئەتێکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، بە هاوڕێیەتی بەڕێز کەریم ئەڵڵاوەیسی بەرپرسی پەیوەندییە نۆڕوێژییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چاویان بە بەڕێز خاتوو “ستینە” بەرپرسی گشتی ژنانی حیزبی سوسیالیستی نۆڕوێژ کەوت.
لەم چاوپێکەوتنەدا لەسەر مەسەلە جۆراجۆرەکانی خەباتی ژنانی نۆروێژ و کورد بە وردی قسە کرا. بۆ خاتوو “ستینە” گرینگ بوو زانیاری زیاتری لەسەر باردۆخی ژنان کورد هەبێت، هەر بۆیە خاتوو “نەمام زەڕین فام” بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە نۆڕوێژ و خاتوو “فەوزییە ئەحمەدی” ئەندامی کومیتەی بەڕێوەبەریی یەکیەتی ژنان لە نۆڕوێژ، بە هاوکاریی کاک کەریم ئەڵلاوەیسی بە وردی باسیان لە باردۆخی ژنانی کورد و خەبات و تێکۆشانیان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان و چالاکییەکانیان کرد و هاوکات باسیان لەوە کرد کە هەوڵی زیاتر بدەن پەیوەندییەکی پتەوتر و هاوکاری زیاتر لەنێوان ئەم رێکخراوەی ژنانی نۆڕوێژی و یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان دروست بکەن و لە تواناکانی ژنانی نۆڕوێژی بۆ سەرکەوتنی زیاتری ژنانی کورد لە کاری ریکخراوەیی و پیشەیی و سیاسی کەڵک وەربگرن و بۆ ئەم مەبەستەش کۆماڵێک پێشنیار بۆ کردنەوەی خول و راهێنان و سمینار خرایە روو. وەک یەکەم هەنگاوی بە کردەوەش ساخ بوونەوە لە کۆتایی مانگی 6ی 2019 سمینارێکی گرینگ شاری لە “لیلسترۆم” پێک بێنن.

یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆڕوێژ