بەشداری نوێنەری کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک لە سیمینارێکی ئاکادیمی و زانستی لە ژێر ناوی “ڕۆژنامەگەری کوردی و بەرھەمەکانی و پێداویستی زێهنییەتی سیاسی کوردی”

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2019 .05 .15 زایینی کە ھاوکات بوو لەگەڵ دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری “ھاوار” لە لایەن بنەماڵەی میقداد مەدحەت بەدرخان، لەلایەن کۆمەڵەی کلتووری کوردی و بەھاوکاری فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە دانمارک کە کۆمەڵەی کوردی حیزبیش تێیدا ئەندامە، سیمینارێک بۆ نووسەر و ھەڵبەست وان و ڕۆشنبیر “شاھین سوورەکلی” لەدایکبووی کوبانێ و نیشتەجێی وڵاتی ئوسترالیا بەرێوەچوو . سیمینارەکە لە دوو تەوەر پێکھاتبوو، تەوەری یەکەم تەرخان کرابوو بۆ بەشێک لە ھەڵبەست و چیرۆکەکانی شاھین سوورەکلی کە تێکەڵەیەکن لە بیرۆکەی ڕیالیستی و لەھەمان کاتیش‌دا بەرەو خەیاڵ و سوڕیالیزمن. تەوەری دووھەم تایبەت بوو بە زمان وەکوو ناسنامە و پێناسی گەل، کە بابەتێکی ئاکادیمی و زانستی و ھەنووکەیی بوو.
شایانی باسە کە بەرێز ئەحمەد ڕەحمانی وەک نوێنەری کۆمیتەی حیزب لەو سیمینارەدا بەشدار بوو و تێیدا باسی لە رۆڵ و کاریگەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە پاراستن و پەرەپێدانی رۆژنامەگەری کوردی لە رۆژهەلاتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزرانی ئەو حیزبەوە تا ئێستا کرد.