بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە سێمینارێکی سیاسی پەڕلەمانی نۆڕوێژ

ئیوارەی رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی مای ٢٠١٩ زایینی هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە هەر یەک لە بەڕێزان حەسەن غەمبار،کەریم ئەڵڵاوەیسی، نادر ئەمینی ،کامران عەبدوڵڵاهی،حەلیمە ئیسماعیلی و نەمام زەرین فام کە بە فەرمی بانگهێشت کرابوون بەشداری سێمینارێکی سیاسیان لە ژێر ناوی «چۆن دەتوانین لە بواری مافی مرۆڤ یارمەتی کوردانی تورکیە،ئیران.ئیراق و سوریە بدەین» کە لە لایەن حیزبی سۆسیالیستی چەپی نۆڕوێژ پێک هاتبوو کرد.
سەرەتا پێتێرئەیدە پەرلەمانتاری حیزبی سۆسیالیستی چەپ و نوێنەری ئەو حیزبە کە پێشکەشکاری سەرەکی سێمینارەکە بوو دوای بەخێرهێنانی بەشداربووان، باسێکی لە سەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە چوارپارچەی کوردستان و بەرنامە و پڕۆژەی حیزبەکەی خۆیان بۆ ئەو بابەتە پێشکەش کرد.
دوابەدوای ئەو دا بەڕێز گڕالد ئەندامی ئەمنێستی ئینتێرناشناڵ باسێکی سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆداکۆکی کردن لە مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەو چوار وڵاتە وا کوردیان لەخۆ گرترتوو پێشکەش بە بەشدار بووان کرد.
پاشان هەر یەک لە بەڕێزان عەوڵا حیجابی،بەهار فەیزوڵڵا و خاتوو هەندرین نەزیر باسێکی کوورتیان لە سەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئیران،ئیراق و سوریە پێشکەش کرد.
دوابەدوای ئەوان دا بەڕێز لارش کە مامۆستای زانکۆ و خەڵکی نۆڕوێژە باسێکی کوورتی لە سەر نەتەوەی کورد پێشکەش کرد.
لە کۆتاتی دا کات بە بەشداربووان درا کە پرسیارەکان و پێشنیارەکانی خؤیان ئاراستەی پەڕلەمانتارانی حیزبی سۆسیالیستی چەپی نؤڕوێژ، بەشدار لە سێمینارەکە بکەن. 
جێگای ئاماژەیە نووسراوەیەکی تێروتەسەل بە زمانی نۆڕێژی کە تێدا ئاماژە بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئیران،ئیراق،تورکیە و سوریە و ڕێکار وداخوازیەکانی نەتەوەی کورد لە ئیران بە تایبەتی و لە کوردستان بە گشتی دەکات لە لایەن چوار حیزب و ڕێکخراوی کوردستان بە ناوەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان،حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ،کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەت کێشانی کوردستانی ئیران ئامادە کرابوو وەک داواکاریەک تەحویلی پاڕلمانی نۆڕوێژ وپئتئر ئەیدە وەک نوێنەری پاڕلەمانتارانی حیزبی سۆسیالیستی چەپی نۆڕوێژ درا. 
حیزبی دێموکراتی کوردستان|کۆمیتەی نۆڕوێژ