بەشداری هەئیەتێکی حدک لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی تێکۆشەرکاک حەسەن زارعی ( مام حەسەن سەرسپی)

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٠٩ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٨ هەئیەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆمیتەی سوئێد پێکهاتوو لە بەریزان کاک حەسەن ڕەستگار، کەریم جاف، محەممەد ئیسماعیلی، حەمەدەمین ڕەشیدی بەشداریان لە بە خاکسپاردن و کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی تێکۆشەری دێرینی دێموکرات مام حەسەن سەرسپی دا کرد. هەئیەتی حیزب وێرای ڕیزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی بەرێز مام حەسەن سەرسپی هاوکات پەیامی هاوخەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سوئێدیان بە ئەندامانی بنەماڵەکەی وبەشدارانی ئەو ڕیوڕەسمە گەیاند. لەو پەیوەندی‌یەدا کاک حەمەدەمین ڕەشیدی پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی پێشکەش کرد، نێورۆکی پەیامی حیزب باس لە ژیان و تێکۆشانی نەمر مام حەسەن سەرسپی بوو و هاوکات تیشک خرابووە سەر ڕۆڵ و نەخشی ئەم فەرماندە گەورە و لێهاتوەی گەلەکمان. لە پەیامەکەدا ئاوڕ لە خەبات و تێکۆشانی مام حەسەن سەرسپی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی وڵات درابۆوە و خەبات و تێکۆشانی ئەو گەورە پیاوەی گەلەکەمان بە بەرزی نرخێندرا بوو. شایانی باسە کە سەدان کەس لە هاورێ و هاوسەنگەرانی مام حەسەن سەرسپی لە ڕێورەسمی خاکسپاردن و دوایین ماڵئاوایی دا بەشدار بوون و هەموویان بۆ لە دەستدانی مام حەسەن پەشیو و خەمناک بوون. جێگەی ئاماژەیە کە لە لایەن ئەندامانی بنەماڵە و بەشداربووانەوە پێشوازی لە هەیئەتی حیزبمان کرا و هەروەها پەیامی حیزبیش بەرز نرخێندرا.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ـ سوئێد