بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی ح د ک لە وڵاتی دانمارک، لە سیمینارێک لە ژێر ناوی “گرینگی زمانی کوردی و ئاستەنگەکانی”

رۆژی شەممە رێکەوتی 11.05.2019 ی زایینی لە شاری کۆپێنهاگی وڵاتی دانمارک سیمینارێک لە لایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی ئەو وڵاتەوە، لە ژێر سەردێری “گرینگی زمانی کوردی و ئاستەنگەکانی” بۆ دوو نووسەری ئاکادیمی و شارەزای بواری زمانەوانی ، بەرێزان مامۆستا تەیمورێ خەلیل و مامۆستا ئایدین دێرێ
بەرێوە چوو ، شایانی باسە پانێلێکی ئاکادیمی و زانستی بوو ، کە ئاوڕدانەوەیەکی باش بوو بۆسەر زمانی زگماکی کوردی و مێژووی دابەشکردنی گەلی کورد لە پەیمانی لۆزانەوە بۆ چوار بەش ، بەڵام ئەوەی کە جێی سەرنج و باسکردن بوو ، زمانی کوردی تا ئاستێکی باش ڕەسالەتی خۆی بەباشی پاراستووە و توانراوە زمانی کوردی سەرەڕای ئاستەنگیەکانی داگیر کەران بە زیندوویی بمێنێتەوە . 
هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ولاتی دانمارک بە سەرپەرشتی ئەحمەد رەحمانی بەرپرسی بەشی راگەیاندی ئەو کۆمیتە بەشدار بوو.
جێی ئاماژەیە کە لە لایەن نوێنەری کۆمیتەی حیزبەوە چەپکە گوڵی رێز لێنان پێشکەش بە هەردووی بەرێزانی کۆڕگێڕی ئەو سیمینارە کرا.