بەرێوەچوونی کۆرێک لە فینلاند بۆ بەرێز دوکتوور ئیسماعیل بێشکچی

رۆژی یەکشەممە ٥-٥-۲٠۱۹ی زایینی لە شاری هێلسینکی پێتەختی وڵاتی فینلاند سمینارێک لە ژێر ناوی کلیلی چارەسەری پرسی کورد، بۆ بەرێز دوکتۆر ئیسماعیل بێشکچی نووسەرو سیاسەتوانی تورک بەرێوە چوو.
لەم کۆرەدا کە بەشێکی بەرچاو لە کوردستانیانی نیشتەجێ لە وڵاتی فینلاندو لە نێویاندا هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دێمۆکرات و زۆرێک لە ئەندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان تێیدا بەشداربوون. کۆڕیادەکە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ دەستی پێکرد. دوکتۆر ئیسماعیل بێشکچی نووسەرو سیاسەتوانی تورک، کۆرەکەی لە سەر چەند تەوەرێکی پێوەندیدار بە مەسەلەی کوردو دەرفەت و قەیرانەکانی بەردەم دۆزی کورد وەک نەتەوەێکی بێ دەوڵەتی چەند میلیۆنی پێک هاتبوو.
بەرێزیان باسێکی مێژوویی تێروتەسەلی لەسەر دۆزی کورد و قۆناغە جۆراوجۆرەانی مێژووی خەباتی چەندین ساڵەی کوردە تاکو ئیمرۆ هێنایە بەرباس. بێشکچی لە ناوەرۆکی باسەکانیدا زیاتر هەڵسەنگاندنی کرد بۆ ئەو لایەنە هەستیارانەی کە راستەوخۆ کوردستان وەک نیشتمانێک و کورد وەک نەتەوەێک لەگەڵی بەرەوروویە ،وەک نەگەیشتنی کورد بەمافەکانی سەرەرای ئەو خەباتە دوورو درێژەی لە پێناو دەستخستنی مافەکانی کردویەتی، پاشان باسی لەو ستەم و چەوسانەوانەوە کرد کە بە شێوەی سیستماتیک و رێکخراو ئامانجدار لە لایەن زلهێزەکانەوە لێی کراوە.
لە بەشێکی دیکەی باسەکانیدا بێشکچی بەروونی باسی بەرژەوەندی دەولەتە بالادەستەکانی کرد لەکایەی نێودەولەتیدا زلهێزەکاندا چۆن کورد و کوردستانیان وەک ئامرازی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بە کارهێناوە و گووتی لەدوای شەری یەکەمی جیهانی ودابەش کردنی کوردستان، کورد ساتوسەودای پێوەکراوە، لە سەرەتا دا بریتانیا و پاشان فەرانسە. بەرێزیان ئاماژەیان بەوەشدا کە لە رابردوودا، ئەمریکا وسۆڤیەتی پێشوو نەخش و دەوری خراپیان گێرا لەمەر چارەسەری پرسی کورد.
پاشان بێشکچی لە درێژەی قسەکانیدا هاتە سەرکێشەی کوردەکان و ئەو نارێکەی کە لە نێو ماڵی کورد وەک میللەت یا بزووتنەوە سیاسیەکەیدا هەیە، بە تایبەتی باسی نەبوونی یەکریزی و تەبایی و دژایەتی و چەند بەرەکی ناوماڵی کوردی کرد کە ئەمە بوەتە هۆکارێک و بەستێنێکی باش بۆ ئەوەی نەیارەکانیان بە ساکاری پیلانەکانیان بەسەر کورد داجێ بەجێ بکەن.
دوکتۆر بێشکچی لەسەر ئەو بروایە بوو لە دارشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناویندا کورد پێگەیەکی تایبەتی هەیە ئەگەر خۆیان رێک بخەن و لەگەڵ رەوتی روداوەکان خۆیان بگونجێنن. بەرێزیان پێیان وابوو کورد دەتوانێ لە دەرفەتەکان بۆ قازانجی خۆی کەڵک وەربگرێ بەتایبەت گەر بتوانن نێوماڵی خۆیان رێک بخەون و هاوکارو هاوئاهەنگ پێکەوە بەرەو پێشهات و رووداوەکان بچن.
شایانی باسە کە لەپەراوێزی ئەو کۆرەدا کومیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی حیزب لە دیدارێکی تایبەتدا چاویان بە بەرێز ئیسماعیل بەشکچی کەوت.

کومیتەی حیزبی دێمۆکرات وێرای بەرز نرخاندنی خەبات و زەحمەت و ماندووبوونەکانی بەرێزیان، سپاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان پێگەیاند لەبەرانبەر ئەو هەمو خزمەتانەی کە بە دۆزی کورد کردوە و ئێستاش هەروا داکۆکارێکی شێلگیری مافەکانی کوردە.
بێشکچی خۆشحالی بە بۆنەی ئەو دیدارە دۆستانەیەدا دەربری و گوتی تاکو توانام مابێ لە پشتیوانی کردنی مافەرەوایەکانتان دریغی ناکەم،

حیزبی دیموکراتی کوردستان. کومیتەی فینلاند