بە شداری ئە ندامان ح د ک و یە کیە تی لاوانی دێموکڕات ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ڕێوڕە سمی ساڵیادی ئازاد کردنی بەندکراوانی ژێر دەستی نازیەکان لە ئۆتریش

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکە وتی5/5/3019 ھەیئە تێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و یە کیە تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە سەر بانگھێشتی فەرمی لێژنەی ئامادەکاری ڕێوڕەسمی بیرەوەری ئازادکرانی بەندکراوانی شەری دووهەمی جیهانی کە لە لەیان نازییەکانەوە دەستەبەرسەر کرابوون، بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەو یادە دا. پیویست بە ئاماژەیە کە ئەو ڕێوڕەسمە هەموو ساڵێک وەک بیرەوەرییەکی مێژوویی پێک دێت کە کۆتایی فاشیزم بوو لە ئۆتڕیش. جگە لە خەڵکێکی زۆر، سە ڕۆک وزیر و سە ڕۆک کۆمارو بەرپرسانی تری وڵاتی ئۆتریش بە شدار دەبن. ھەیئەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و لاوان لە پەڕاوێزی ڕێوەڕسمەکە دا باسی فاشیزمی ئێرانی و سیاسە تی تێرۆر و حەزفی فیزیکی ھێزە ڕزگاڕیخوازەکان بە تایبە تی حیزبی دێموکراتی کوردستان ،لە لایەن دەسە ڵات دارانی ئێرانەوە بۆ لایەنە بەشدار بووەکان خستەڕوو.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش