سەردانی رێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ئالمان، لە بەرێز کوڕی ڕەش

رێکەوتی ٢٤ی ئاپریلی ٢٠١٩ هەیئەتێک بەنوێنەرایەتیی  یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ئالمان پێکهاتوو لە بەرێزان خاتوو فەرزانەی ڕەشیدزادەو خاتوو سومەیە خزری سەردانی بەرێز عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی مەحمەدیان کرد.

ئەم سەردانە تەنیا بۆ هەواڵپرسیی بەرێزیان و هەروەها  ئاگادار بوون لە وەزعی بەرێزیان لەنزیکەوە بوو.

لەمیانەی دانیشتنەکەدا بەرێزیان لە سمینارو  دەست بەکار بوونی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ئالمان  ئاگادار کرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە رێکەوتی ١٣ی ئاپریلی ٢٠١٩ لە ئالمان (کۆلن) سمینارێک لەلایەن یەکیەتی ژنان بەرێوە چوو و هەر لەم کۆبونەوەیەشدا کۆمیتەیەکی کاتی بۆ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان دامەزرێندرا.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان – ئالمان