دیداری بەرپرسی پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە رۆژئاوای کانادا لەگەل ئه‌ندامێكی پارڵمانی فیدراڵی كانادا

ئێواره‌ی رۆژی پێچ شه‌مه‌ رێکەوتی ١٨ی ئێپریڵ هاورێ محەممەد خادمیانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە رۆژئاوای کانادا لەگەڵ بەڕێز ” ران مه‌كانن ” ئه‌ندام پارڵمانی فیدراڵ سه‌ربه‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری لیبرال بۆ شاره‌كانی كوكیتڵام و پۆرت كوكیتڵامی کانادا دیداری كرد.
له‌و دیداره‌ دۆستانه‌ دا بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب له‌ سه‌ر دۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ناوخۆیی ئاڵۆزی ئێران و بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ بریاری نوێی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی باس كرد. هاورێ محه‌ممه‌د خادمیانی له‌وه‌ی كه ‌پارڵمانی كانادا و ئه‌ندامانی حزبی لێبراڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی كانادا زۆر پێشتر له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و دۆناڵد ترامپ، سپای پاسدارانی رژیمی ئێرانی وه‌ك هێزێكی تیرۆریستی خستۆته‌ لیستی ره‌شی ده‌وڵه‌تی كانادا، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری و داوای كرد ده‌وڵه‌تی لیبراڵ ئه‌و بریاره‌ به‌جێیه‌ هه‌رچی زووتر‌ بخاته‌ بواری جێ به‌ جێ كردن و گه‌مارۆی زیاتر بخاته‌ سه‌ر ئه‌و هێزه‌ تیرۆریسیته‌. به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی حدك داوای له‌ ئه‌ندامی پارڵمانی سه‌ر به‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری كانادا و ئه‌ندامی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد كه‌ دوایین ریپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ پێشلكاری به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ رژیمی ئێران بگه‌ێنێته‌ پارڵمانی كانادا و بیری بەڕێز ” ران مه‌كانن ” خسته‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد قوربانی سه‌ركی ئه‌و رژیمه‌ دژه‌ مرۆییه‌ و حیزبی دێموكرات وه‌ك رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆرتر‌ین قوربانی داوه‌ و تیروری رێبه‌رانی له‌ ناوه‌ندی ئوروپا و موشه‌كبارانی باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه‌ له‌ مانگی سێپتامبری ٢٠١٨ ی وه‌ك نمونه‌یه‌ك هێنایه‌وه.
‌. 
بەڕێز ” ران مه‌كانن ” خۆشحاڵی خۆی له‌ دیداری دوباره‌ و نوێكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی له‌ ده‌گه‌ڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدك ده‌ربری. به‌رێز ” مه‌كانن ” ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد له‌ حیزبی لیبراڵ و پارڵمانی كانادا زۆر زوتر هه‌ستی به‌ مه‌ترسیدار بوونی سپای پاسدارانی ئێران كردوه‌ و وه‌ك هێزێكی تیرۆریستی خستویه‌تیه‌ لیستی ره‌شی وڵاتی كاناداوه‌. ئه‌ندام په‌رڵمانی شاری كوكیتڵام و پۆرت كوكیتڵام به‌ڵێنی دا داواكانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی حدك بگه‌ێنێته‌ ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌نیدار له‌ كانادا و داوای به‌رده‌وامی و درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی كرد.