کۆماری ئێسلامی ئێران وتەنگەژەی گەورە

نووسینی: کەریم ئەڵڵاوەیسی

رۆژی دووشەممە ٨ی ئاوریلی ٢٠١٩ی زایینی رۆژێکی گرینگ بوو، چونکا بە بریارێکی کارێگەر، دۆنالد ترامپ  سەرۆککۆماری ئەمرێکا بریارێکی  دەکرد و رژیمی ئێرانی هێندەی دیکە فەلەج کرد.

بایکووتی ئابووری ئەمریکا پێشتر کاری خۆی کردبوو و بریاری ئەمجار قۆڵایی برینی جاری پێشووی زۆر زیاتر کرد.

بە پێی ئەم بریارە، گەورە هێزی سەرکۆتکەر و مافیای ئێران واتە سپای پاسداران هاتە نێو لیستی رەشی  تێرۆرەوە، بازوی سەرەکی نیزامی ئێران کە دەستی باڵای لە سەدان تیرۆری گەورە و بچووکی ئوپوزسیوونی کورد  وئێران  و ئەمریکا دا هەبووە

حیزبی دیموکراتی کوردستان گەورە قۆربانی دەستی تیرۆری رژیم کە هەمووی بە دەستی سپای پاسداران ئەنجام دراون و دووایین کردوە تیرۆریەکانی دژ بە حیزبی ئێمە تیرۆری شەوی یەڵدا و لەوە خراپتر کردەوەی تیروریستی گەورەتر، موشک بارانی قەڵای سەرفەرازی دیموکرات بوو، کە لە هەنگاوی یەکەم دا ژۆماریەک کادرو پێشمەرگەی حیزب شەهید  وبریندار بوون  ولە جەنایەتی گەورە دووهەم هێڕشی مۆشەکی ١٦ شەهید و زۆر بریندار کە ژۆماریەکیان ئەندامی رێبەری حیزب بوون.

دووسکرتێری حیزب لەگەل هاورێیانیان لە ئوروپای موتەمدن دا لە وین و بریلین تیرۆر کران و گیانی شیرنیان لێ ئەستێندار.

بە د اخی گرانەوە بۆ رێبەری گەورە دوکتور قاسملوو، دولەتی ئووتریش کە لە بەر ترس  وتوقان  وبەرژوەندی بازرگانی زۆر بێ ئەخلاقانە عەمەلیان کرد و ئامادە نەبوون دادپەوەری جێگر بێ و زۆریان هەنگاو نا  بۆ رزگاری وڵێ نەپرسینەوە  لە تیرۆریستان  کە بەداخەوە تێدا سەرکەوتوو بوون. ئەو زۆلم و غەدرە لە یاد  وبیری  لانی کەمی چەند میلیۆن کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان ناچێتەوە.

 لە باشوری کوردستان زیاتر لە ٢٥٠ کادر و پێشمەرگە تیرۆر کراون و لە تورکیە و چەند وڵاتی ئوروپای ماشینی تیرۆری سپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامی  زۆر چالاکی دیموکرات و ئوپوزسیۆنی کورد و ئێرانی کردە ئامانج.

ئوروپای موتەمەدن جگە لە  بەشی قەزایی ئالمان، زۆر بێ ئینسافانە  لە بەر ترس و تۆقان لە بەردەوامی  کردوەی تیرۆریستی ئێران و بەرژوەندی بازرگانی قەت نەیانویستووە هەنگاوی جیدی و کاریگەر بهاوێن.

ڕژیمی ئیسلامی لە لایەکی دیکە هەر بەکردوەی تیروریستی و ترساندن وجەنایەت توانیویەتی، دەسەلاتی زۆر لە چەند وڵات وەک عیراق ،سوریە ویەمەن ولوبنان بەدەست بێنن کە لە رێگای گروپە تیروریستەیەکانی وەک حیزب بووڵڵای لوبنان ، حەماس و حەشدی شەعبی و حوسنیەکانی یەمەن و ،،،،،بەرێوە چوون کە ژۆمارەیەکیان  پێشتر خرابوونە ناو لیستەی رەشی ئەمریکا. 

 ئەمرۆ چێ ، ئێستا کە بازوی بە هێزی رژیمێ جورم و جەنایەت لە لیستەی رەشی تیرۆر هاویشتراوە، کاربەدەستانی ئێرانی وەها توڕە کردوە کە وەک پشیلەی رەجەبە شێتی  لێ هاتووە کە بریندار بوو و سوتابوو خۆی بە دار و دیوار دەدان هەموو دەروبەری خۆی سوتاند،. رژیمی تیرۆریستی کە بریاری جیدی لەسەر سپاە  بۆ دراوە دیەوێ شەڵ کۆیرم کەس نابوێرم  زۆر هەڵەی گەورەتر بکا و نیشانەکان  دەرخەری ئەوەن  زیان هەم بە ناوەندەکانی و دەست وپیوندەکانی ئەمریکا بگەیەنێ و هەم زەرەر لە ئوپۆزسیۆنی کورد و دژبەرانی بدا لە هەر جێگەیک بۆی بکرێ.

ئوروپای ئازاد و پێشکەوتوو کە پێ وایە ئازادیش سنووری هەیە  ونەرم و نیانی  سنوور وحەدی خۆی دەبێ هەبێ، کە هەتا دوێنێ ترساوە و سازشی ئیجباری کردووە و هەنگاوی جیدی نەهاویشت، ئەمرۆ کاتی ئەوە هاتووە بە جێگەی تەنیا ئیدانە کردنی پێشێلکارییەکانی مافی مروڤ و موشکە بالیستەکان هەنگاویش بۆ ئیدانەی تیروریزیمی ئێران هەڵینەوە و کاری بە کردوە ئەنجام بدا  و هاوکار  وپشتیوان بن بۆ نەهیشتنی تەواوی کردوە تیروریستیەکان و جەنایەتکارانی رژیمی ئێران.  

هەنگاوی جیهانی و بەکردوەی جیهانیان و لێدانی مستێکی بە هێز لەدیکتاتۆری ئێران، رۆژهەڵاتی نێوەراست و بگرە هەمو جیهان دەخاتە ئاسایش و هێورییەوە و لە لایەکی دیکەوە گەڵانی ئێران  کە بەرەو نەهێشتنی رژیمی سەدەکانی نێوراست دەچن، رێگایان بۆ هەموارو ئاسان کراوتەوە. 

دوا قسە: هەنگاوی بەکردوە جەهانیان بە تایبەتی هاوکاری و کاری هاوبەشی ئەمرێکا  وئورۆپا دەتوانێ کردەوە  تیرۆرۆریستی  وجەنایەتەکان لە رۆژهەڵاتی نێوراست و جیهان کەم بکاتەوە.  زۆر کردوەی قیزەون و نالەباری رژیم و دەخالەتی لە وڵاتان  کۆتایی پێ بێنێ.

لەگەل ئەوەئ کە گەلانی ئێران دەبێ خۆیان هەنگاوی جیدی بۆ رۆخانی رژیم بهاوێن، بەڵام ئێستا کە هەلی لەبار بۆ لاوازی زیاتری رژیم  وهێزە سەرکۆتکرەکەی هاویشتراوە، نابێ  هەڵی پێک هاتوو بۆ رۆخان رژیمی جەهل و نەزانی سەدەکانی نێوەراست لە دەست بدا.