بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک لە وڵاتی سوید لە ڕێورەسمی دامەزرانی حیزبی شیوعی دا

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی مارسی ٢٠١٩ی زایینی، لەسەربانگهێشتنی فەرمی کومیتەکانی حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق و حیزبی شیوعی عێراق، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە سوید، پێکهاتوو لە هاوڕێیان سیاوش قوی پنجە بەرپرسی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکان و هاوڕێیەتی کاک ئەحمەد لبادی و کاک ئەمین رەشیدی بەشدارییان لە رێ و رەسمی 85هەمین ساڵوەگەری دامەزرانی هەردووک حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق و حیزبی شیوعی عێراق کرد. هەیئەتی حیزبمان وزۆربەگەرمی لەلایەن نوێنەرانی هەردووک حیزبەوە پێشوازیان لێکرا. هەیئەتی حیزبی وێرای پێشکەش کردنی چەپکەگوڵێک بەوبۆنەیە، پەیامێکیان پێشکەش بە هەیئەتی خانەخوێ کرد. دەقی پەیامەکەی حیزبمان بەوجۆرەیە بۆ هاوڕێیانی حیزبی شیوعی عراق و حیزبی شیوعی کوردستان بە بۆنەی 85 ەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی شیوعی عراق و حیزبی شیوعی کوردستان، لەلایەن ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. مێژووی حیزبی شیوعی ئەو راستیە دەردەخات کە بوونی کوردی دڵسۆز و شۆرشگێر لە لووتکەی دەسەڵاتی ئەو حیزبە دا، بووەتە مایەی هەڵوێستی کوردپەروەرانەی حیزبەکەتان و مێژوو ئەم شاهیدی یەتان بۆ دەدات حیزبی شیوعی لە زۆربەی ساڵەکانی تێکۆشانی خۆی دا، پشتی خەبات و تێکۆشانی کوردی گرتووە و لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەیی یەکان دا، بەدەنگی بەرز هاواری بۆ مافی کورد کردوە ئێستا هەموو بەشەکانی کوردستان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە قۆناغێکی هەستیاری مێژوویی دا تێدەپەڕی. ئەزموون و کارلێهاتوویی حیزی شیوعی دەتوانێ بخرێتە خزمەت ئەرکە نەتەوایەتییەکان و کار کردن بۆ لێک نیزیک کردنەوەی لایەنە کوردستانی یەکان و دوورخستنەوەی ئاڵۆزی و دڕدۆنگی نێوماڵی کورد جارێکی دیکەش بە بۆنەی 85 ەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان، پیرۆزباییتان لێدەکەین.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید