دیداری بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە رۆژئاوای کانادا لەگەل وه‌زیری دارایی ئەو وڵاتە

رۆژی سێشه‌مه‌‌ رێکەوتی ٢٦ی مارس هاوڕێی محەممەد خادمیانی نوێنەری بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموكراتی كوردستان لەگەڵ بەڕێز ” بێڵ مورنۆ ” وه‌زیری دارایی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی كانادا دیداری كرد.

له‌و دیداره‌دا بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو بەشە لە کانادا دوخی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی دوای گه‌مارۆكانی نوێی ئه‌مریكای شی كرده‌وه‌. هاورێ محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه ‌سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك و به‌شێكی به‌رچاوی ئابووری و دارایی و داهاتی ئێران له‌ ده‌ستی سپای پاسداران دایه‌ و بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی موشه‌ك و یارمه‌تی دارایی و راهێنانی گروپه‌ تیروریستیه‌كان به‌كار دێنێت.له‌ به‌شه‌كی دیكه‌ دیداره‌كه‌ ئاماژه‌وه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌به‌ هۆی ته‌رخان نه‌كردنی سه‌رمایه‌ بۆ بونیاتنان و گه‌شه‌ساندنی بواری ئابورری و پیشه‌سازی، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌‌ بواری دارایی و ئابوریشه‌وه‌ دوا خراوه‌ و زۆرترین رێژی بێكاری هه‌یه‌. به‌شێكی به‌رچاو له‌ خوێندكاران و گه‌نجان و كاسبكاران بۆ بژێوی ژیان كاری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن و به‌داخه‌وه‌ ته‌نیا له‌ سێ مانگی زستانی رابردوودا، ٦٧ كاسبكاری كورد به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی چه‌كدارانی رژیم گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و بریندار بوون.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی حدك داوای له‌ وه‌زیری دارای كانادا كرد له‌ ئاستی سه‌ره‌رۆیی وپێشلكاری ئاشكرای یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌یی رژیمی ئێران چالاكتر بن و هاوكاری زیاتری ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و به‌تایبه‌ت ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن.

رێزدار ” بێڵ مورنۆ ” وه‌زیری دارایی خۆشحاڵی خۆی له‌و دیداره‌ و بینینی جل و به‌رگی كوردی نوێنه‌ری حیزب ده‌ربری و پیرۆزبایی نه‌وروزی له‌ گه‌لی كورد كرد. ناوبراو كوتی كه‌ ده‌وڵه‌تی جه‌ستن توردۆ پاڵپشت و پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ دژی تیرۆریستانی داعه‌ش بووه‌ و سپای پاسداران له‌ لیستی ره‌شی كانادا دایه‌ و له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ ساڵی رابردودا ئیزنیان نه‌داوه‌ ئێران باڵوێزخانه‌ی له‌ كانادا بكاته‌وه‌.