دیپلۆماسی و خەباتی چەکداری..

دەمهەوێت لەم وتارەدا دو بابەت بێنمە بەرباس ودوان، لە سەردەمی ئەمڕۆدا زۆر جار باس لە دیپلۆماسی و هێزو چالاکی و خەباتی چەکداری دەکرێت، بە بڕوای من هەمویان تەواو کەرو بەیەکەوە گرێدراون بەڵام ئەگەر کەمێک وردبینانەتر بڕوانینە ئەم بابەتە دەبینین زۆرجار دێموکڕاسی بەبێ هێزی چەکداری لە کورتی داوەو نەگەیوەتە ئەم ئامانجەی کە خەڵکانێک خوازیارو داواکاری بوون، نمونەیەکی تازەو بەرچاو: ڕێفراندۆمی کاتالۆنیای ئیسپانیا کە دەکەوێتە جەرگەی وەڵآتانێک کە هەمیشە باس لە یەکسانی و مافەکانی مڕۆڤ و ئازادی تەک و ڕێزگرتن لە داواکاریەکانی نەتەوەکانیان دەکەن بە کورتی دێموکراسیەکی بە تەواو مەعنا، ئەم ڕێفراندۆمە لە چوارچێوەیەکی قانونی و لەسەرداواکاری خەڵکانێکی زۆر بەڕێوە چو بەڵآم یەکێک لە هۆکارەکانی کە نەیان توانی بە ئاکام بگەن ئەوەبو کە هیچ هێزێکی چەکدار لەپشت خەڵکی کاتالۆنیا نەبو کە ببێتە پشتیوان بۆ دوای ڕێفراندۆم و ئەگەرچی هەمو هەوڵەکانیان لە ڕێگای دیپلۆماسیەوەبو.

دیپلۆماسی گرنگیەکی تایبەت بەخۆی هەیە بەڵآم کە چاوێک بەمێژوودا بخشێنین زۆر زۆر بەکەمی دەبینرێت کە نەتەوەیەک لە ڕێگای دێپلۆماسیەوە گەیشتبێت بە ئازادی و سەربەخۆیی، گەلانێک کە لە ئێستادا ئازاد و سەربەخۆن، خاوەنی خاک و نیشتمانن قوربانیەکی یەکجار زۆریان داوە بۆنمەنە لە ئەوروپای شەرقی لە دەورانێکی نەچەندان دوردا.

ئەگەر ئاڵقەی ئەم باسە کەمێک تەنگتر بکەینەوە و چاوێک بەدەوری خۆماندا بخشێنین نمونەی زۆر دەبینین کە لەڕێگای خەباتی گەل و پشتیوانی هێزێک بوون بە خاوەن بڕیار و خاوەن نیشتیمانێک کە بە سەربەرزیەوە ئاڵای تێدا دەشەکێتەوە، ناکرێت دوای چەندین ساڵ خەبات وشوڕش ئێستا چەک وەلانێین و خوێنی چەند هەزار شەهید و فرمێسکی دایکان لەبیربکرێت و گەلێک کە هەمو ئومێدی هێزی چەکداری ئێمەیە نائومێد بکرێت و دوژمنێکی خوێن خۆر کە هەموڕۆژێک بە بەهانەیەک و بە تۆمەتێکی ناڕەوا گەنجانی وەڵاتەکەمان لە دار دەدات هەست بەهیچ ترسێک نەکات و نیگەرانی ئەوەنەبێت کە ئەم گەنج و نەتەوەیە هیچ پاڵپشت و خەمخۆریکیان نیە.

کاتێک کە دیپلۆماسی و هێزی چەکداری بەهێز بن بەدڵنیایەوە هەمو دوژمنێک بەچۆک دادێت و زۆر بەباشی دەتوانرێت گەل و نیشتمان بپارێزەرێت بۆ نمونە، باشوری کوردستان ئەگەر ئەم هێزە چەکداریەو ئەم دیپلۆماسیە بەهێزەی نابایە ڕەنگە ئێستا وەک ئەم هەرێمە سەربەخۆیە نەمابایەوە، نمونەیەکی زیندوی دیکە ڕۆژئاوای کوردستانە کە خەبات و چالاکی چەکداری تازە سەری تێداهەڵداوە و بەداخەوە خاوەنی قوربانیەکی زۆرە بەڵام بە خۆشحاڵیەوە خەریکە دەگاتە ئەم ئامانجانەی کە ئارەزوی هەمو گەلێکی چەوساوەیە، دێپلۆماسیەکی زۆر بەهێز لەگەڵ هێزێکی چەکداری بەهێزتر لەم بەشەی کوردستاندا دەبینەرێت و هەر بەم دیپلۆماسیە توانیان بیروڕای گشتی نێونەتەوەیی لەگەڵ خۆیان هاوڕاپکەن و بە هێزێکی بەتوانا توانیان سەرنجی گەلان بۆلای خۆیان ڕاکێشن.

جا چۆن دەبێت ئێمە دەست بۆزۆردار درێژکەین بە دەستی بەتاڵەوە و داوای ئەوەی لێ پکەیین کە مافمان بداتێ، ئەویش دوژمنێک کە بە خوێنی سەری نەتەوەکامان تینویەوچاوی بەئێمە هەڵنایەت، ئێمە لە جیاتی بیرلەوە پکەینەوە دەبێت بیر لەیەک ڕیزی و بەهێز بونمان پکەین کە سەدان جار زیاتر ترس دەخاتەدڵی دوژمنەوەو ئێمە زیاتر بە گەیشتن بە ئامانجەکانمان نزیک دەکاتەوە.

لەکۆتایی دا دەمهەوێت ئەوەبڵیم کە دیپلۆماسی و هێزی چەکداری دوفاکتۆری سەرەکین بۆ پاراستنی گەل و گەیشتن بە ئامانج.

ئارێز ڕەمەزانی