درێژەی کارو چالاکیەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

رێکەوتی ٢٦ی مارسی ٢٠١٩ هەیئەتێکی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەسەردانی پارلمانی بریتانیا دا چاویان بە بەرێز لۆید راسل مویلی ئەندامی پارلمانی بریتانیا و وتەبێژی ئەندامانی پارلمان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کەوت.

ئەم دیدارە لەپیوەندی لەگەل چالاکردنی ناوەندی هاوکاری بۆ کاری هاوبەش و دیپلوماسی لەبریتانیا و زیاتر ناساندی دۆزی رەوای گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان دا بوو.

لەم دیدارەدا ناساندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران،  هەروەها دوایین رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆبونەوەکەی هانۆفەر لەمەر “دامەزرانی هاوپێوه‌ندی بۆ ئازادی و یه‌كسانی له ئێران” لە نێوان ١٠ حیزب و لایەنی سیاسی ئێرانی و کوردو، هەروەها بەرنامەکانی نەورۆزی و گیران و راونانی خەلکی کوردستان وەك  کاری رۆژانەی کۆماری ئیسلامی باسی لێوەکرا.

هەروەها لەم دانیشتنەدا باس لە گرتنی دوو کۆبونەوە لە داهاتووی نیزێك  لە پارلمانی بریتانیا، بۆ رۆژهەلاتی کوردستان کرا.  

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بریتانیا