بەشداریی ھەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی فیدڕاسێۆنی کۆمەڵە کوردییەکان

ئێوارەی ڕۆژی ٢٣ .٣.٢٠١٩ لەسەر بانگھێشتی فەرمی فدراسیۆنی کۆمەڵەکوردیەکان ، ھەیئەتێکی حیزب  بەشداری کۆبونەوەکەی کرد.

لەم کۆبوبەوەیەدا ھاوڕێیانی حیزبی وێڕای سپاس و پێزانین بۆ ھەوڵ و تێکۆشانی فیدراسیۆن لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، پشتیوانیی خۆیان بۆ هەوڵەکانیان دەربڕی و ھیوایان خواست لە داھاتووشدا ھەروا بەردەوام بن  و بۆ یەکڕیزی کوردانی تاراوگە ھەوڵی زیاتر بدەن.

بەڕێز “وڵات نەھری” بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان وێڕای بە خێرھێنان، زۆری سپاسی ھاوڕێیانی ئێمە کرد کە بەردەوام ھاوکار و یارمەتیدەریان بوونە.

دوابەدوای ئەم کۆبوونەوەیە کۆمیتەی حیزب بەشداریی کۆبونەوەی ھاوکاریی ھێزە کوردستانیەکانی کرد و داوایان لە سەرجەم ھێزە سیاسیەکان کرد بۆ پاراستنی یەکڕیزی نێوماڵی کورد لە ھەندەران ھەنگاوی زیاتر و بەرچاوتر بنێن.