خالید عەزیزی بەرپرسی پەیوەندیە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، ئەمڕۆ وەک میوان سەردانی کردم

بەرێز ئاندریاز شیدە ئەندامی پارلمان و جێگری سەرۆکی فراکسیونی حیزبی سوسیال دێموکرات لە پارڵمانی ئوتریش لەپیوەندی لەگەل سەردانەکەی کاک خالید عەزیزی ئەو چەند دێرەی لە پەیچی خۆیدا بلاو کردۆتەوە.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، بۆ ئێرانێکی ئازاد و دیمۆکرات، کە لەودا پرنسیپە یاساییەکان دەسەڵاتدار بن هەوڵ دەدا. لێرەدا ئوروپا دەبی،  نێوبژیوان و پشتیوانی خۆی نیشانبدات بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە بۆ دیمۆکراسی و داهاتوی ئازادانە و سەقامگیربوونی ئاشتی لەو ناوچەیەدا هەوڵ بدەین.

لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست کێشەگەلێ زۆر هەیە، لەو بەینە دا وەڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، بە تایبەتی لە کاتی هاتنە سەرکاری ترامپ، گەمەیەکی ناڕوون وجێگای پرسیار دەکات. هەروەها روسیەش بە تەواوی هێزەوە تەنیا بەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆی دا دەگەڕێ. بەداخەوە لەو بەینەدا مرۆڤەکان لە بیر کراون و هیچ ڕۆڵێکیان لەو گەمانە دا نیە. بارودۆخی سیاسی ئێران ئەم دواییانە بە تەواوی بەرەو خەراپی چووە، بەتایبەتی لە ناوچە کوردنشینەکان بارودۆخەکە زۆر خراپترە لە شوێنەکانی دیکەی ئێران، کوردەکانی ئێران، کە ڕادەیان یازدە ملیۆن دەبێ بە شێوەیەکی سیستماتیکی لە لایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە دەچەوسێندرێنەوە، ئەو چەوساندنەوەیە بوارەکانی سیاسی و زمانەوانی و ئابوری وکۆمەڵایەتی کوردەکان دەگرێتەوە.

یەکیەتی ئوروپا لەو ناوچەیەدا زۆر بە کەمی دەوری هەیە، من لە سەر ئەو باوەڕەم یەکیەتی ئوروپا دەبێ حەتمەن بەرنامەیەکی ستراتیژی بۆ ئەو ناوچەیە هەبێ کە بناغەکەی لە سەر نێوبژیوانی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بێ.