بەشداری شاندی کۆمیتەی ح د ک لە لە دانمارک لە ڕێوڕەسمی چلەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی

ڕۆژی یە کشەممه ڕێکەوتی ۱۰ی مارسی ۲۰۱۹ی زایینی لێژنەی ناوچەی دانمارکی پارتی دێموکڕاتی کوردستان بە بۆنەی چلەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی ڕێوڕەسمێکی لە شاری کۆپنهاگ پێتەختی وڵاتی دانمارک پێک هێنابوو.
لە سەر بانگهێشتی ڕەسمی لێژنەی ناوچەی پارتی، شاندێکی کۆمیتە ی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، بە سە ر پەرستی هاوڕێ خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتە بەشداریان لە ڕێوڕەسمەکەدا کرد.
پەیامی کۆمیتەی حیزب لە لایەن هاوڕێ خالید ڕەواندووست،ەوە خوێندرایەوە. لە پەیامەکە دا وێڕای سپاسی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە بۆ بانگهێشتنەکەیان ئیشارە بە گیانفیدایی و لەخۆبوردوویی پێشمەرگە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کورد و کوردستانی خۆشەویست و هەروەها گرینگی دەوری ڕێبەرانی بزووتنەوەکانی کوردی کە لەو ڕێبازە دا گیانیان بە خت کردووە وەک شەهیدان شێخ سەعیدی پیران ،سەید ڕەزا دەرسیمی ،شیخ عوبەیدیلا ، شێخ مەحمودی حەفید، سمکۆ و نەمر پێشەوا قازی محەممەد ، مەلا مستەفا، شەهیدان قاسملوو و شەرەفکەندی و دەیان سەرکردەی دیکە کە ڕێ نیشاندەر و هەوێنی بیری ئازادیخوازی و خەباتکاری بوون و دەبێ سەری ڕێز و قەدرزانییان بۆ دابنوێندرێ کرابوو. لە بەشێکی دیکەی پیامی کۆمیتەدا باس لە بەشداری کردنی مەلا مستەفا و پێشمەرگەکانی لە کۆماری کوردستان وەک یەکەم کۆماری سەربەخۆ لە مێژووی کورددا و وەرگرتنی نازناوی ژەنڕاڵ لە پێشەوای نەمر قازی محەممەد وەک نیشانەی دڵسۆزی و هەستی کوردانەی مەلا مستەفا بارزانی و بێ مانا بوونی سنوورە دستکردەکان بۆی لە خەبات بۆ ڕزگاری نیشتمان و ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کورد کرابوو . 
شایانی باسە شاندی کۆمیتە لە لایەن بەرپرس و ئەندامانی لێژنەی ناوچەی پارتی بە گەرمی پێشوازیان لێکرا و ڕێزیان لێ گیرا.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- دانمارک