بەشداری نوێنەرایەتی حدک کۆمیتەی ئوتریش لە ڕۆژی شەهیدانی حیزبی شیوعی کوردستان

لە سەر بانگهێشتی رەسمی حیزبی شیوعی کوردستان ڕێکخراوی نەمسا، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش بەشداری ڕێوڕەسمی ڕۆژی سەهیدانی شیوعی کرد.
کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژیشەممە ڕێکەوتی ٩ی مارس،ی ٢٠١٩ی زایینی بەرنامەکە بەدەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پیکرد و پاشان بەخوێندنەوەی بیرەوەری و هۆنراوەو پەیام سیاسی تا کاتژمێر ٦ی خایاند.
هەیئەتی کۆمیتەی ئوتریش،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان خدر هەمزەنژاد بەرپرسی کۆمیتە و محەممەدی فەقێ عەلی بەرپرسی بەشی تەشکیلات، وێرای دەربڕینی سپاس و پێزانین بۆ بانگهێشت کردنیان بۆ ئەو کۆڕیادە، پەیامی کومیتەی ئوتریشیان گەیاندە هاوڕێیانی حیزبی شیوعی کوردستان.