بەشداری شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە دانمارک لە کۆڕی پرسەی میر تەحسین بەگ میری کوردانی ئێزیدی

کۆمەڵەی کولتوری کوردانی ئێزیدی لە وڵاتی دانمارک بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز میر تەحسین بەگ میری ئێزیدییەکانی کوردستان کۆڕێکی پرسەو سەرەخۆشی پێکهێنا .
کۆڕەکە کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۳ی فێوریەی ۲۰۱۹ی زایینی بە بەشداری نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییە کوردستانییەکان و کوردانی ئێزیدی دانیشتوی وڵاتی دانمارک لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی کتێبخانەی گشتی شاری ”ویل ئۆوا” سەر بە کۆپنهاگی پایتەختی دانمارک دەستی پێکرد. 
لە پرسەکەدا لە لایەن یڵماز یڵدز ئەندامی بەڕێوەبەری فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی دانمارک و کۆمەڵەی کولتوری ئێزیدییەکانی دانیشتووی دانمارک سپاس و بەخێرهاتنی بەشدارانی رێوڕەسمەکە کراو و ژیاننامەی میر تەحسین بەگ خوێندرایەوە. شاندێکی کۆمیتەی حیزب بە سەر پەرشتی هاوڕێ خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتە بەشداری کۆڕەکە بوون کە لە لایەن بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا و سپاسی بەشداری و هاوخەمیان کرا .
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- کۆمیتەی دانمارک