کۆچی دوایی مرۆڤێکی نیشتمان پەروەر و برای پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد

بە داخەوە رۆژی ٥ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی بەرامبەر ٢٥ ژانویەی ٢٠١٩، کاک سمایل تاشک لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە شاری مەهاباد ماڵ ئاوای لە ژیان کرد. کاک سمایل کوردێکی نیشتمان پەروەر و دڵسۆزێکی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان و بڕای پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دیموکرات کاک ئەحمەد تاشک بوو. کاک سمایل هەردەم دڵی بۆ ئازادی و سەربەستی گەلەکەی لە ژێر دەستەیی لێ دەدا و ئەگەرچی هیچ پەیوەندییەکی تەشكیلاتی بە حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە نەبوو، بەڵام بە هۆی بوونی براکەی لە ڕێزەکانی حیزب دا، هەموو کات ئەمەگی خۆی بە جوڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد و پێشمەرگە و خەبات لە ڕێگەی ئازادی نیشتمانەکەی دەردەبڕێ و لەو رێیەدا چەند جارێک لەلایەن رژیمەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگ و فشار بووەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی ناوادەی کاک سمایل تاشک،ەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری لە ناوخۆی وڵات، بە تایبەت هاوڕێی ئازیزمان کاک ئەحمەد تاشک دەکەین وخۆمان لە خەمیان دا بە شەریک دەزانین.