٧٣هەمین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە نەشویل،ی ئەمریکا پیرۆز کرا

رۆژی یەکشەممە ۲۷ی ژانوییەی ۲٠۱۹ی زایینی،کومیتەی ناشویلی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئامریکا،رێو ڕەسمێکی بۆ ڕێز گرتن لە ۷۳هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەڕێوە برد.
بەرنامەکە بە وتەی بە خێرهێنانی بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە،هاوڕێ یوسف مولودی و سروودی نەتەوایەتی ئەی  ڕقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە یاد و بیرەوەری شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.پاشان پەیامی کومیتەی ناشویل لە لایەن هاوڕێ حەسەن نازی بەرپرسی کومیتە، پێشکەش کرا.
لە پەیامەکەدا وێڕای پیرۆزبایی بیرەوەری دامەزرانی کۆماری کوردستان،ئاماژە بە چۆنییەتی دامەزرانی کۆمار ورۆڵی کەسایەتی پێشەوای نەمر و کەڵک وەرگرتنی رێبەڕایەتی حیزب لەو هەل ومەرجەی بە هۆی بارودۆخی جیهان و ناوچەکە بۆ کورد لەو بەشەی کوردستان رەخسابوو و هەروەها دەسکەوتە بێ وێنەکانی کۆمارلە هەموو بوارکاندا و بەشداری هەموو چین و توێژەکانی کومەڵگا و بەشداری کوردانی بەشەکانی تری کوردستان، کرابوو.

ئەو جار پەیامی پیرۆزبایی حیزب و رێکخراو و ناوەندە ئایینی و کۆمەڵایەتیەکانی نیشتەجێ لە شاری نەشویل پێشکەش کرا کە بریتی بوون لە:
_ پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەن کاک”ماجد چەلکی”
_ بزووتنەوەی گۆڕان لە لایەن کاک “سالار شێخ عبداللە”
_ناوەندی کومەڵایەتی TKCCلە لایەن کاک”ئارام عەزیز″
_ ناوەندی کۆمەڵایەتی EKC لە لایەن کاک”ئارام تورابیان”
_ بروسکەی پیرۆزبایی ناوەندی ئایینی سەلاحەدین.
هەروەها شێعرێک لە لایەن کاک “سەعدی مەعروفی” پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

بڕگەی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بە گۆرانی و هەڵپەرکێ.کە دەنگی خۆشی هونەرمەند کاک “فواد نەراقی ” گەڕی شایی و هەڵپەرکێی بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکەی پڕجۆش و خرۆش کردبوو.

کومیتەی  حیزبی دێموکراتی کوردستان- نەشویلی  ئامریکا  

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*